شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی شكست بهێنێت، سیستمی سیاسیی عێراق دوای ساڵی 2003 به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت و عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
محەمەد تۆفیق عەلاوی ئاماژەی بەوەكردووە، له ئه‌گه‌ری شكستپێهێنان به حكومه‌ته‌كه‌ی، ده‌رگاكان به‌یه‌كجاری به‌ڕووی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ركی له كاروباری ناوخۆی وڵات‌دا ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات لەلایەكی دیكەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو به ئاژانسی به‌ترای ئوردنیی وتووە،عه‌للاوی داوای هاوكاریكردنی بێمه‌رجی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشك بكرێت له هه‌ڵبژاردنی تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بخرێته كاروباره‌كه‌یه‌وه.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، عه‌للاوی پاڵپشتی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كوتله په‌رله‌مانییه‌كان و حزبه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌ویش به‌ڵێنی داوه، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكات و كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه بڕه‌وێندرێنه‌وه، كه ماوه‌ی چوار مانگه شه‌قامی عێراقی ته‌نیوه.