كۆبوونەوەی لایەنە كوردیی و سونەكان لەماڵی حەلبوسی دەستیپێكرد

عیراق

18/02/2020‌ 896 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی لایەنە كوردی و سوننەكان لەماڵی محەمەد حەلبوسی دەستیپێكرد.

 

محەمەد كەربولی، پەرلەمانتاری سونەکان لەپەرلەمانى عێراق لەتویتێكدا لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، كۆبوونەوەی هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانییەكان و هێزە كوردییەكان لەماڵی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد.

 

کەربولى ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو هێزەكان بۆئەوەكۆبوونەتەوە كە هەڵوێستێكی دیاریكراو لەبەرامبەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی هەبێت.

 

وەفدی لایەنەکوردیەکان لە دانووستانەکانی ئەمشەو لەیەکێتی پێکهاتووە، لاهور شێخ جەنگی و سەعدی پیرە،ئاڵا تاڵەبانی و جوان ئیحسان، لە پارتى بریتین لە وشیار زێباری و عەرەفات کەڕەم و جەعفەر ئیمنیکی و فواد حسێن، لە گۆڕانیش، د.دەرباز محمەد، یوسف محمەد، لە یەکگرتوو، جەمال کۆچەرو خەلیل ئیبراهیم هەروەها لە کۆمەڵى ئیسلامى سەلیم شوشکەیی.

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە تائێستا لایەنە كوردییەكان و حەلبوسی لەگەڵ عەلاوی لەسەر دیاریكردنی كاندیدەكان رێككنەكەوتوون.