غالب محەمەد: لایەنەكانی هەرێم پارتی و یەكێتی دەكەنەوە بەڕیش سپی خۆیان

عیراق

18/02/2020‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایدەگەیەنێت، لایەنەکانی هەرێم، پارتی و یەکێتی دەکەنەوە بەڕیش سپی خۆیان"

غالب محەمەد، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوویەتی ،"جارێكی تر لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی، یەكێتی و پارتیان كرد بە دەمراستی خۆیان و بەناوی كوردە دەرۆن بۆ بەغداد بۆ ئەوەی كار بكەن بۆ دانانی وەزیری حزبی و گەندەڵ"
 
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی لەوە تێگەشتن ئەمجارەیان ناتوانن بی ئەم حزبانە وەزیرە گەندەڵەكانیان دابنێن، هاتن لە گەڵ حزبەكانی دەرەوەی خۆیان بڕۆن بۆ بەغداد بۆ دانانی وەزیری دوبارە و گەندەڵ"

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی وتووە، لەم کارەدا پارتەکانی دەرەوەی دوهێزی سوڵتەی هەرێم(یەکێتی و پارتی) یەك شتیان بۆ دەمێنێتەوە ئەویش پیرۆزباییە لە وەزیرەكانی یەكێتی و پارتی. بەراستی شەرمە هەمو جارێک بخەڵەتێنرێیت لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە کەچی ناوی خۆت بنێیت سیاسی و حزبی سیاسی"

باسیلەوەشكردووە،"هەر وەزیرێك حزبی و دوبارە و گەندەڵ بێت دەنگی پێ نادەم، چونکە ئامانجی ئێمە خزمەتی هاوڵاتیانە، هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان کاتێک دامەزرا کاری بۆئەوە دەکرد کەسانی سەربەخۆ و پسپۆڕ و شارەزا پۆستەکان بگرنە دەست بێ بیرکردنەوەی بەرژەوەندی حیزبی کاربکەن لەپێناو هاوڵاتیان و بەرەژەوەندی گشتی، بەڵام زۆر سەیرە ئێستا بەشی زۆری عێراق داوای کەسانی سەربەخۆ دەکەن، ئەمان دەڕۆن بۆدانانی وەزیری گەندەڵ و دوبارە لەعێراق"

بەپەلە