ئەلبا لەبەرشەلۆنە دوور دەکەوێتەوە

وەرزش

18/02/2020‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

وا دیارە ئەم ورزە بۆ جۆردی ئەلبا یاریزانى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بە خۆشى تێناپەرێت و جارێکى تر توشى پێکان دەبێتەوە.

 

میدیاکانى ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە ئەلبا دوای ئەوەی بەرامبەر بە خیتافی دووچاری پێكان هاتووە ئیستا لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوەو چارەسەرى پێکانەکەى دەکرێت.


ئەلبا لە گێمی یەكەمی یاری بەرامبەر خیتافی دووچاری پێكان هات و یاریگای جێهێشت و دوای یارییەكەش یانەكە بەیاننامەیەكی لەسەر دۆخی ئەو یاریزانە بڵاوكردەوە.


دوای پشكنینەكان بارسێلۆنا رایگەیاند پێكانی ئەلبا لە ماسولكەی رانی دایەو بەهۆی ئەمەش ماوەیەك لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە.


لەئێستادا چەندین یاریزانی  یانەى بەرشەلۆنە بەهۆی پێكانەوە دووركەوتونەتەوە لەنێویاندا لویس سوارێز و عوسمان دیمبلی.