هۆشیارعەبدوڵڵا: دەبو ناوچە جێناکۆکەکان و پێشمەرگە پرسی دانوستانی حزبە کوردیەکان بوایە لەگەڵ بەغداد

عیراق

18/02/2020‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پەرلەمانتارێكی  فراكسیۆنی گۆڕان  لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حزبە كوردییەكان هەمو كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان کورتکردۆتەوە بۆ ئەوەی خۆیان وەزیرەکانیان دائەنێن یا عەلاوی.

هۆشیار عەبدوڵا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی،"دەبو؛ ناوچە جێناکۆکەکان، چۆنێتی دابەشکردنی دەسەڵات و داهات. پێشمەرگە. پرسی سەرەکی دانوستانی حزبە کوردیەکان بوایە لەگەڵ بەغداد"

ئاماژەی بەوەشداوە،"لە بری داکۆکی لە بودجە و پارەی جوتیاران و مافە دەستوریەکانی تری هەرێم، هەمو ئەو کێشانەیان کورتکردۆتەوە بۆ ئەوەی خۆیان وەزیرەکانیان دائەنێن یا عەلاوی؟"