پەیوەندی نێوان چای سەوز و شێرپەنجە

تەندروستی

19/02/2020‌ 801 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانا چینییەكان ڕایانگەیاند، چای سەوز مادەیەكی تێدایە ئەو خانانە دەكوژێت، كە وا دەكەن خانە شێرپەنجەییەكان گەشە بكەن بە تایبەتی لە شێرپەنجەی سنگ.

گۆڤاری  International Journal of Food Sciences and Nutrition  توێژینەوەی زانا چینییەكانی بڵاوكردووەتەوە، باس لەپەیوەندی ئەرێنی نێوان خواردنەوەی چای سەوز و نزمبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكانی شێرپەنجەی سنگ دەكات.

توێژەران ئەنجامی 16 توێژینەوەی زانستیان سەبارەت بە پەیوەندی نێوان چای سەوز شێرپەنجە بڵاوكردووەتەوە و باس لەكاریگەری پێكهاتە ڕووەكییەكان دەكەن لەسەر كەمكردنەوەی وەرەمە شێرپەنجەییەكان.

ئەنجامەكان بەم شێوەیەیە، كە ئەو كەسانەی بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و ڕۆژانە چای سەوز دەخۆنەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەیان كەمترە بەراورد بەو كەسانەی چای سەوز كەم دەخۆنەوە، یاخود هەر نایخۆنەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە