چین لەدروستكردنی چەكی خێراتر لە دەنگ پێش ئەمریكا و روسیا دەكەوێت

ڕاپۆرت

19/02/2020‌ 1445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی پێشبڕكێی خۆپڕچەككردنی مەترسیدار لەلایەن چینەوە و تێیدا كەوتووەتە پێش روسیا و ئەمریكا.

بەپێی راپۆرتەكە، واشنتۆن وەك مەزنترین هێزی ئەتۆمی لە جیهاندا گەشە دەكات، ئەمەش لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە راگەیەنراوە، بەگوێرەی قسەی سەرۆك سوپای ئەمریكی ژمارەیەكی زۆر رۆكێتی خێرای هەیە و دووپاتیكردووەتەوە روسیا و چینیش هەمان چەكیان هەیە، لە هەمان كاتدا مۆسكۆ زانیاری ئەوەی هەیە كە دروست كردنی ئەم جۆرە رۆكێتانە لە سەردەمی ئیدارەی ئۆبامادا دروست كراون.

لەو بارەیەوە، شارەزای بواری سەربازی (ڤلادێمیر كاشاتوف) وای دەبینێ ترامپ بە مانایەكی تر پێكاوێتی، خێرایی سەرجەم رۆكێتە بالیستیەكان لەسەروی دەنگەوەیە، بەڵام بە دوری دەزانێت ترامپ لە وردەكاری جیاوازی نێوان رۆكێتەكانی جبەخانەی پەنتاگۆن  و هاوشێوە روسیەكەی تێگەیشتبێت. 

وتیشی: دیارە كۆسیستەمی (ئافانگارد) ی رۆكێتی و كۆمەڵەی (كینگال)، كە پۆتین باسی لێوە كردوون، دوو چەكی ستراتیژین. 

هەروەها بە گوێرەی گۆڤاری ناشیونال ئینتیرستی ئەمریكی، رەنگە ئەم جۆرە چەكە لە ئایندەدا كاریگەری مەترسیداری هەبێت لەسەر هاوسەنگی ستراتیژی لەجیهاندا.

لای خۆیەوە، شارەزای بواری سەربازی (ئیدوار رودیوكوف) دەڵێت: رۆكێتە روسییەكان و كلاوە جەنگییەكانی روسیا توانای ئەوەی هەیە ئامانجەكان بپێكێت و بە خێرایی سەروی دەنگ وێرانیان بكات، ئەمە تاكو ئێستاش جێگای گومان نییە. 

هاوكات تائێستا ئەمریكا نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە، لەگەڵ ئەوەی رۆكیتە بالیستیەكانی ئەمریكی كیشوەر بڕەكان دەتوانن بە خێرا تر لە دەنگ بفڕن، بەڵام كڵاوە جەنگیەكانیان بە خێراییەكی كەمتر لە ئامانجەكانی نزیك دەبێتەوە.

لەگەڵ ئەشوەدا، هۆكاری خۆی هەیە بۆ ئەوەی بڕوا وا بێت واشنتۆن لە روسیا ناترسێت، بەڵام لە چین ترسی زۆرە، چونكە توانا پێشەسازییە سەربازییەكانی زۆر زیاترن لە تواناكانی روسیا. 

بەگوێرەی بۆچوونی ئەمریكا، لە پەرەپێدانی چەكی خێراتر لە دەنگدا چین و روسیا وەك یەكترن، بەڵام رەنگە لەروسیاش پێشكەوتووتر بێت، گۆڤارە ئەمریكییەكە باسی لەوە كردووە پەكین رۆكێتی (DF-ZF) ی پەرە پێداوە، كە لە تاقیكردنەوەكاندا خێرایی زیاتر لە 10 ماخی تۆمار كردوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا