بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

ئابوری

19/02/2020‌ 224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنی جیهانی نۆ سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.75 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەشت سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.05 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دوو رۆژە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێن رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك دابەزینی تۆماركرد.

هـ ـ ح