قەربوو ناكرێتەوە.. كوژرانی قاسم سلێمانی زیانی گەورەی بەئێران گەیاندووە

جیهان

19/02/2020‌ 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی كوژرانی قاسم سلێمانی قسەی بۆ رۆژنامەیەكی ئۆكرانی كردووە و تێیدا ئاشكرایكردووە، عەشقانی قاسم سلێمانی مافی ئەوەیان هەیە خۆیان سروشتی تۆڵەكردنەوەی كوشتنی سلێمانی دیاری بكەن.

بەگوێرەی ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی، موسەوی بە رۆژنامە ئۆكرانییەكەی راگەیاندووە، رووداوی كوشتنی قاسم سلێمانی زیانێكی گەورەیە و هەرگیز ناتوانرێت قەرەبووی بكرێتەوە.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا موسەوی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئەوان هەرگیز پێشبینی كوشتنی جەنەراڵ قاسم سلێمانیان نەكردووە، بەڵام ئەوە ڕوویدا.

رۆژی ٣ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، لەڕێگای گورزێكی ئاسمانییەوە لەنزیك فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا توانیویانە هەریەك لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیسی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بكوژن. 

لە ٨ی كانوونی دووەمیشدا ئێران لەڕێگای ئاراستەكردنی چەند موشەكێكی بالیستی بۆ سەر دوو بنكەی سەربازی لەعێراق، كە هێزەكانی ئەمەریكایان تێدا دەمێننەوە رایگەیاند، تۆڵەی كوشتنی قاسم سلێمانیان كردووەتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی