شارپرێس:
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه هۆشداریده‌دات له‌تێپه‌ڕاندنی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌بێ به‌شداریی هێزه كوردیی و سوننیه‌كان.
سه‌ڵاح عه‌رباوی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كورد و سوننه ده‌نگی پێنه‌ده‌ن و به‌شێك له شیعه‌كان ناڕازیبن له‌باره‌یه‌وه، ئه‌وا حكومه‌ته‌كه تێناپه‌ڕێندرێت و متمانه وه‌رناگرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌گه‌ر شیعه‌كان په‌نا ببه‌ن بۆ متمانه‌دان به حكومه‌ت به ڕێگه‌ی زۆرینه و به‌بێ كورد و سوننه، ئه‌وا حكومه‌تی نوێ ته‌مه‌نی زۆر كورت ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه باس له‌وه‌شده‌كات، هێزه شیعه‌كان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆسته‌كانی شیعه له‌و حكومه‌ته، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو سه‌رپشك بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته بۆ كورد و سوننه جیاوازه.
ڕ. ج