شارپرێس:
دوای چه‌ندین هه‌فته له‌مانه‌وه‌یان له‌نێو ده‌ریا، ئه‌و كه‌شتییه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا بڵاوبوه‌وه له كه‌شتیه‌كه‌یان دابه‌زین.
ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ژاپۆن بڵاویانكرده‌وه، سه‌رنشینانی كه‌شتی گه‌شتیاریی "دایمۆند پرێنسس" دوای دوو هه‌فته له گیرخواردنیان له‌نێو ده‌ریا ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو كه‌شتییه‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستیانكردوه به دابه‌زین له كه‌شتیه‌كه.
له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ته‌نیا 500 گه‌شتیار له كه‌شتییه‌كه داده‌به‌زن، ئه‌ویش ئه‌و گه‌شتیارانه‌ن كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
له‌كۆی 3 هه‌زار و 700 كه‌س كه سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه‌ن، نزیكه‌ی 540 سه‌رنشین تووشی كۆرۆنا بوون، له‌نێویشیاندا تیمی كه‌شتیوانیی فڕۆكه‌كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ڕ . ج