شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كات، داوا له‌مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ده‌كات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
ده‌یڤید شینكه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كات، ده‌شڵێت "ئه‌و خۆپیشانده‌رانه مافی مه‌ده‌نی و دیموكراسی خۆیان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و داوای چاكسازیی ده‌كه‌ن".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داواشده‌كات، حكومه‌تی عێراق سنورێك بۆ پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران دابنێت.
شینكه‌ر ڕاشیگه‌یاند، ئه‌مریكا ڕێز له ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ده‌گرێت، داواشیكردووه ڕۆڵی خۆی ببینێت له‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراق.
ڕ . ج