بەرهەم ساڵح پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی چین دەكات

عیراق

19/02/2020‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی چین لە عێراق پەیامێكی ئاراستەی پشتیوانی ئاراستەی هاوتا چین-یەكەی كرد.

بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٢/١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لەباڵیۆزی كۆماری میللی چین لە عێراق چانگ تاو.

لەدیدارەكەدا بەرهەم ساڵح لەڕێگای باڵیۆزی چین پشتیوانی عێراقی ئاراستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات ڕێوشوێنە خێراكانی حكومەتی چینی بۆ كۆنترۆڵكردن و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەكە  بەرزنرخاند.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی ئاشتی كرا، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.