شارپرێس:
بڕیاره مانگی داهاتوو عه‌لی باباجان، یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پارته نوێیه‌كه‌ی له توركیا ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی سوزكۆ-ی توركی، بڕیاره له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵ عه‌لی باباجان پارته نوێیه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، له‌ئێستاشدا كاره‌كانی ئه‌و پارته نوێیه گه‌یشتوه‌ته كۆتایی.
عه‌لی باباجان كه هاوڕێی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه، یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و پارته و به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ئه‌كه‌په، گورزێكی كاریگه‌ر به‌ر پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كه‌وت.
بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا عه‌لی باباجان به‌فه‌رمی داوای مۆڵه‌ت بۆ پارته نوێیه‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بكات، به‌وه‌ش پارته‌كه‌ی ده‌بێته دووه‌م پارت له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له‌ئه‌كه‌په و دروستكردنی پارتێكی نوێ.
دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی توركیا كه ئاماده‌ی پاڵپشتیكردنی پارته‌كه‌ی باباجانه، عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیایه.
ڕ . ج