شارپرێس:
سەرۆكی ناوەندی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی تۆماركراوه.
كیانوش جەھانپوور، سەرۆكی ناوەندی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، له‌شاری قوم به‌گومانی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا دو کەسیان خستووه‌تە ژێر چاودێری تەندروستییەوە، كه نیشانه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان له‌سه‌ربووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ڕه‌وانه‌كردنی به‌په‌له‌ی تیمێكی پشكنینی تایبه‌ت بۆ قوم، له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كه‌سه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی كوشنده‌یه‌و مانگی رابردوو، له شاری وهانی چین سه‌رهه‌ڵدایه‌وه و له‌ئێستادا بوه‌ته مه‌ترسییه‌كی جیهانی،له‌سه‌رتاشدا له شاری وهانی چین بڵاوبووه‌وه.
لیژنەی تەنردروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 749 حاڵەتی توشبووی نوێ تۆمارکراون، ئەوەش کەمترین رێژەیە کە لە دوای 29ی مانگی رابردوەوە تۆمارکرابێت.
جەھانپوور وتیشی، "رێكاری پێویست بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر و توشبووان لە شوێنی تایبەت راگیراون، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی دوا پشكنینه‌كان ئاشكرا ده‌بێت".