شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگهیاند، واشنتن ئامادەیە لە هەرکاتێکدا بێت گفتوگۆ لەگەڵ تاراندا بکات، بەڵام پێویستە لەسەر ئێران رەفتارەکانی بگۆڕێت و فشارەکانیش بەردەوام دەبن.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ئادیس بابای پایتەختی ئیپیوبیا رایگهیاند، وڵاتهكهی ئامادەیە لە هەرکاتێکدا بێت گفتوگۆ لەگەڵ تاراندا بکات، بەڵام پێویستە لەسەر ئێران رەفتارەکانی بگۆڕێت و فشارەکانیش بەردەوام دەبن.
باسی لهوهشكرد، "پەلەمان نیە. هەڵمەتی فشار خستنە سەر ئێران بەردەوامە. ئەوە تەنها هەڵمەتی فشاری دارایی نیە، بەڵکو گۆشەگیرکردنی ئەو وڵاتەیە لەڕێی دیبلۆماسیەوە".