شارپرێس:
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، دوو کەس لە ئێران بەهۆی توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەستدا.
ئاژانسەکە لە زاری مەحمەد مەهدی گویا سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشییە گیرۆدەییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندوە، دوو کەسی تووشبووی کورۆنا لە قوم گیانیان لە دەستداوە.
ڕاشیگەیاند، ئەو دوو کەسە لەبەر پیری و نزمبوونی ئاستی بەرگریی لەشیان گیانیان لە دەستداوە.
كیانوش جەھانپوور، سەرۆكی ناوەندی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، له‌شاری قوم به‌گومانی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا دو کەسیان خستووه‌تە ژێر چاودێری تەندروستییەوە، كه نیشانه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان له‌سه‌ربووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ڕه‌وانه‌كردنی به‌په‌له‌ی تیمێكی پشكنینی تایبه‌ت بۆ قوم، له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كه‌سه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی كوشنده‌یه‌و مانگی رابردوو، له شاری وهانی چین سه‌رهه‌ڵدایه‌وه و له‌ئێستادا بوه‌ته مه‌ترسییه‌كی جیهانی،له‌سه‌رتاشدا له شاری وهانی چین بڵاوبووه‌وه.