محەمەد تۆفیق عەلاوی کاتى پێکهێنانی کابینەی نوێی راگەیاند

عیراق

19/02/2020‌ 1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێرداو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پێکهێنانی کابینەکەی راگەیاند.

محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو لە وتارێکدا ئێوارەى ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند، دوو شەممەی داهاتوو پێكهاتەی حكومەتی نوێ پێشكەشی پەرلەمان دەكەین".

باسی لەوەشکرد،"دەنگدان بەو کابینەیە دەنگدانە بە چاکسازی راستەقینە، ئەگەر هاتوو ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی بەو کابینەیە نەدا ئەوە نیشانەی ئەوەیە لەگەڵ مانەوەی ئەو قەیرانەی ئێستان و دەکرێت خۆپێشاندان دەستپێبکاتەوە گەورەتر و فراوانتر لە جاران".

عەلاوی سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی راسپێردا، بەڵام تا ئێستاش لەلایەن خۆپیشاندەرانی عێراقەوە پەسەندنەکراوە.

لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران سەرۆک وەزیرانی راسپێرداوی عێراق رونیکردەوە، لێكۆڵینەوە لە هەموو ئەو كەسانە دەكەن كە هێرشیانكردووەتە سەر خۆپیشاندەران.