شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی لەگەڵ مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆبووەوە و تیایدا باسی گۆڕانكاری و پێشهاته‌سیاسییه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه و پەیوەندیەکانی نێوانیان کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەى ئەمیندارى یەکگرتووە، ئەمرۆ چوار شەممە سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به یاوه‌ری هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و د. سه‌لاحه‌دین بابه‌كر کارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و محه‌مه‌د هاودیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتوو سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی‌یان كردوە.
بەپێی ڕاگەیەنداوەکە، مه‌سعود بارزانی ڕۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌پرۆسه‌ی سیاسی و قۆناغه ناسك و هه‌ستیاره‌كانی ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌رزنرخاندووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ره‌وشی سیاسی هه‌رێم و ته‌حه‌دیاتی به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ی، كه رووده‌كه‌نه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌نه ئامانج، گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا و چۆنیه‌تی رووبه‌رووبونه‌وه و میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنیان خرانه‌ڕوو.
س.هـ