شارپرێس:
تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی توانیان له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیاندا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن.
له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی کە لە میسر بەڕێوە دەچێت، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممە تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان باڵاده‌ستی خۆیان پیشان بده‌ن و گێمی یه‌كه‌میان به ئه‌نجامی 25 - 13 خاڵ برده‌وه .
له گێمی دووه‌میشدا ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌رزتر بوو دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 25-10 خاڵ ئه‌و گێمه‌شیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه .
گێمی سێهه‌م و دوا گێم بوو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 25-20 خاڵ كۆتاییان پێ هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش یه‌كه‌م سێ خاڵ یان مسۆگه‌ر كردوو په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ قۆناغی داهاتوو نزیكه.
س.هـ