شارپرێس:
ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ شاندێکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا "ئەنەکەسە" کۆبووەوە و لەبارەى چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کردوە.
مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له توویته‌رى تایبه‌تى خۆى رایگه‌یاندوە، چاوم به شاندێکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا- ئەنەکەسە نوێنەرى شەرعى کوردەکانى سوریا له ئه‌نقه‌ره كه‌وت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له سه‌ر دۆخى سووریا كۆبوونه‌وه‌و پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سوریا له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا نیشانداوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە مانگى رابردوو بەرێککەوتن لەگەڵ تەڤدەم و ئیدارەى خۆسەر، ئەنەکەسە بارەگاکانى خۆى کە ٥١ ئۆفیس و بارەگا دەبێت لە رۆژئاواى کوردستان کردەوە.
یەکێک لە داواکارییەکانى تەڤدەم و ئیدارەى خۆسەر لە ئەنەکەسە ئەوەیە کە لە ئەنجومەنى نیشتیمانى سوریا کە تورکیا پشتیوانى دەکات بێنە دەرەوەو پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ تورکیا ببڕن، بەڵام ئەنەکەسە تائێستا ئەو داواکارییەى رەتکردوەتەوە.
س.هـ