لەكاتی نەشتەرگەریدا كەمان دەژەنێت

تەندروستی

20/02/2020‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشێك، لەكاتی نەشتەرگەرییەكی قورسدا، كە دەركردنی وەرەمێكی شێرپەنجەیی بوو لەسەری، كەمانی ژەند.

داگمار تێرنەری 53 ساڵ، لەكاتی دەرهێنان وەرەمێك لەسەریدا، سەمفۆنییەكانی ناوازەی ژەند، كە پزیشكەكانی تووشی سەرسوڕمان كرد.

وەرەمەكەی سەری داگمار گەشەی كرد و گەیشت بە كێشی 4_8 سانتیممەتر، پزیشكەكان داوایان لێكرد لە كاتی نەشتەرگەرییەكەدا كەمان بژەنێت، چونكە لە ڕێگەی بەكارهێنانی دەستی ڕاستییەوە شوێنی وەرەمەكە لەسەریدا دەردەكەوت، پزیشكەكان توانییان لە ماوەی 6 كاتژمێردا بەسەركەوتوویی نەشتەرگەرییەكە ئەنجام بدەن.

پرۆفیسۆر كیومار ئەشكان لەنەخۆشخانەی King's College ی شاری لەندەن وتی: توانیمان %90 ی وەرەمەكەی سەری داگمار دەربهێنین.

داگمار وتیشی: لە تەمەنی دە ساڵییەوە تامەزرۆییەكی زۆرم بۆ ژەنینی كەمان هەیە، بیركردنەوە لەوەی، كە ڕەنگە چیتر نەتوانم مۆسیقا بژەنم هەستێكی زۆر غەمگین بوو، بەڵام سوپاسی پزیشكەكان دەكەم، كە یارمەتییان دام و بەم زوان دەگەڕێمەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆكێسترایەك.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ