تەمەنی ٩٩ ملیۆن ساڵە.. دۆزینەوەی كۆنترین شانە هەنگ لەمێژوودا

هەمەڕەنگ

20/02/2020‌ 5968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شوێنەوارناسەكان دەڵێن: كۆنترین هەنگیان دۆزیوەتەوە، كە تەمەنی ٩٩ ملیۆن ساڵە و لەناو بەردەستێیەكدا (بەردەچەرخ) پارێزراو بووە.

بەگوێرەی پێگەی "ساینس نیوز" ئەو هەنگە بە بەردبووە، كە لە وڵاتی میانمار دۆزراوەتەوە بۆ ناوەڕاستی چاخی تەباشیری دەگەڕێتەوە.

پێش دۆزینەوەی ئەو بە بەردبووەی دوایی، كۆنترین بە بەردووی هەنگ بۆ ٦٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕایەوە.

هەنگە بە بەردبووەكە لەزۆرینەی خاسییەتەكانیدا لەگەڵ هەنگی ئێستا هاوبەشە، بەڵام چەند سیفەتێكی زەردەواڵەی هەیە، كە ئەوە ئاماژەیە لەو كرمەوە گەشەی كردووە.

یەكێك لە توێژەرەكان دەڵێت: دەركەوتووە هەنگەكە لەسەر هەڵاڵەی گوڵەكان ژیاوە پێش ئەوەی مشەخۆرەكان پێیەوە بلكێن و ببنە هۆی كوشتنی لە لە قەدی دارەكەدا، ئەویش پێش ئەوەی دارەكە كەتیرەی عەنبەر دەربدات و هەنگ و مشەخۆرەكەش لەناو خۆیدا قەتیس بكات.


وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی