شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی، كە لە شاری نیویۆركی ئەمەریكا كراوە، خواردنی نانی سپی و شەكر و كاربۆهیدرایت ئەگەری تووشكردنی ژنان بەخەوزڕان بەتایبەتی ئەو ژنانەی بەتەمەنداچوون زیاتر دەكات .
هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە، خواردنی ئەو جۆرە خواردنانە ئاستی شەكر لە خوێندا بەرزدەكاتەوە و هانی جەستە دەدات هۆرۆمۆنی هۆشیاركردنەوە دەربدات، كە ئەمە وا لەمرۆڤ دەكات لەشەودا بەئاگابێت .
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، كە لە رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانیدا بڵاوكراوەتەوە ئەوەی ئاشكراكردووە، خواردنی شەكر و نانی سپی لەلایەن ژنانی بەتەمەنداچوو ئەگەری تووشبوون بەخەوزڕانی شەوانە بەڕێژەی ١٦% زیاتر دەكات .
جگە لەوەی ئەو خەوزرانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی شەكرەوە دروست دەبێت دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاو لەحەزی خواردن، كە ئەمە ئاستی شەكر پێ بەپێ زیاتر دەكات .
لای خۆیەوە پزیشكی دەروونی جەیمس گانگویش لە زانكۆی كۆڵۆمبیای ئەمەریكا دەڵێت: ئەم ئەنجامانە وامان لێدەكەن، پێویستە ئەو كەسانەی بەدەست كەمخەوی و خەوزرانەوە دەناڵێنن سیستەمێكی خۆراكی تەندروست پەیڕەو بكەن .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی