ئامادەكارییەكانی ئەمریكا بۆ رووبەرووبوونەوەی ركابەرە گەورەكانی

مەلەفی تایبەت

20/02/2020‌ 1409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی كشانەوەی هێزەكان لەلایەن واشنتۆنەوە لە ئەفریقا و ناردنیان بۆ رووبەرووبوونەوەی هەردوو ركابەرە پێشكەوتوەكەی (روسیا و چین).

بەپێی راپۆرتەكە، لە كۆتایی هەفتەی رابردوو ، فرانس 24 باسی لەبڕیاری پەنتاگۆن كردووە سەبارەت بە چاوخشاندنەوەی بە ژمارەیەكی زۆر لە یەكەكانی لە ئەفریقا. 

هەروەها رایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا جێگۆڕكێ بە 800  سەربازو ئەفسەر دەكات و لە جێگەیاندا شارەزا بۆ راهێنان دادەنێت. 

هەر بەگوێرەی فرانس 24، ئاراستەی ئەمریكا بەوەدا دەڕوات، ئیدارەی ترامپ تەماشای ئەفریقا وەك لایەنێكی لاوەكی بكات و خۆی ئامادە بكات بۆ جەنگێگی چارەنوسساز لەگەڵ روسیا و چین، یاخود دەمكوتكردنیان لە رووی پرۆسەیەكی سەربازی فراوانەوە.

لەو بارەیەوە، بەرێوەبەری پرۆژەی تەكنەلۆجیاكانی نوێ و ئەمنی نێو دەوڵەتی لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی سیاسی روسیا و شارەزای سەربازی (فادیم كوزیولین) دەڵێت: قسەكردن دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەئەفریقا زیادە رۆیی تێدا كراوە و باسی لەوەش كردووە پێش ئەوە واشنتۆن رایگەیاند هێزە سەربازییەكانی لە ئەفغانستان و سوریا دەكشێنێتەوە، ئەی چی روویدا؟

كوزیولین وای دادەنێت گواستنەوەی سەربازەكان لەفەرماندەیی (ئەفریكوم)، بەشێكە لە ئامادەكاری بۆ گەورەترین راهێنانی ئەمریكی و ئەتڵەسی، كە ئەوروپای روژهەڵات و وڵاتانی بەڵتیق لەماوەی چارەكە سەدەیەكدا بە خۆیەوە دەبینێ، بەناوی (پارێزەری ئەوروپا 2020).

لەگەڵ ئەوەدا، ئەو ئەنجامەی باسی لێوە دەكرێت بەوەی ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ركابەرانەی خاوەن تەكنەلۆجیای بەرزن، كوزیولین لەو بارەوە دەڵێت: ترامپ بە دیاریكراوی گرەو لەسەر ئەوە دەكات لە بواری سەربازی و تەكنیكیدا لە پێشەوە بێت و تێچووی پەرەپێدانی سەربازی بەتەنیا 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەم بودجە بەرگریەی ئەمریكا هەرگیز لە ساڵەكانی ئاشتیدا بەم جۆرە تۆمار نەكراوە، تەنیا لە جەنگی سارددا نەبێت، سەرەرای ئەوەی قەبارەی پارەی دیاریكراو بۆ پەرەپێدانی چەك بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكرێت، و كۆی تێچوی سەربازی ئەمریكا لە ساڵی رابردوودا 687 ملیار دۆلار بووە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا