میسی پێشبینی بردنەوەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی نەكردووە

وەرزش

20/02/2020‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە جەختیكردووەتەوە، كە پێشبینی بردنەوەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی لەیاری بەرانبەر لیڤەرپوڵ نەكردووە.

میسی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، سەرسام بووە بە بردنەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەیانەی لیڤەرپوڵ لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئەو یاریزانە راشیگەیاند، كە ئەتلەتیكۆ یارییەكی باشیان كردووەو دەبێت لەیاری گەڕانەوەش ئەو یارییە بكەنەوە، بۆ ئەوەی براوە بن.

رۆژی سێ‌ شەممە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو لیڤەرپوڵ لەیاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك بوونەوەو یارییەكەش بەگۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر لەسودی یانە مەدریدییەكە كۆتایی هات.

هـ ـ ح