نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆمار دەكات

ئابوری

20/02/2020‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەكانی ئەمریكا لەفەنزوێلا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە  59.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.37 دۆلار بەرێژەی 2.4% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 53.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.24 دۆلار بەرێژەی 2.4% بەرزبووەتەوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكان بەرزبوونەوە تۆمار دەكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە دەكات سزای ئابووری نوێ‌ بەسەر فەنزوێلا دەسەپێنێت.

هـ ـ ح