ھەڵوێستی عەلاوی لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان

عیراق

20/02/2020‌ 6952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق دەڵێت "پابەندە بە ناردنی بەشە بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان و بە پرسێکی ئەخلاقیش ناوی هێناوە" ئەوەش بەوتەی شاندێکی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا.

هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەرووداوی وتووە "جیا لەوەی پرسی شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسەلەیەکی یاسایی و دەستوورییە، محەممەد تۆفیق عەللاوی بە پرسێکی ئەخلاقیش ناوی هێنا و گوتی هەرگیز بیر لە بڕینی مووچە ناکاتەوە".

بەوتەی هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق پابەندی خۆشی دەربڕی بە ناردنی هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی 2019، ئەگەر پێکهێنانی ئەو کابینەیەش دوا بکەوێت، رەنگە هەر ئەو یەک لەسەر 12یە بێت و بەردەوام بێت.

ئەندامەکەی شامدی هەرێم بۆ بەغدا باسی لەوەشکرد، باسی پرسەکانی دیکەی وەکو پارەی گەنمی جووتیاران و پرسی ئەمنی کەرکووک و موسڵ و خانەقین بە شێوەیەکی گشتی کراوە، محەممەد تۆفیق عەللاوی گوتی ئەو بەرنامەیەی رابردوو کە هەبووە و عادل عەبدولمەهدی لەسەری رۆیشتووە لەسەر بودجە، ئێمە زیاتر هاریکار دەبین، هەروەها هاوکار دەبین بۆ ئەوەی سەقامگیرییەکی تەواو لە کەرکووک و موسڵ و خانەقین بێتەدی.

ڕ. ج