ترەمپ سەرسەختترین نەیاری ئێران دەکاتە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی وڵاتەکەی

جیهان

20/02/2020‌ 927 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریدا بە دانانی ڕیچارد گرینیل، وەک سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا.

گرینیل لەئێستادا باڵیۆزی ئەمریکایە لە ئەڵمانیا و بە یەکێک لەو بەرپرسانەی ئەمریکا دادەنرێت، کە سەرسەختانە دژایەتی ئێران دەکات.

ھۆکاری بڕیاری دانانی ریچارد گرینیل لە شوێنی جۆزێف ماگوایەر-ی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی بۆ ئەو زنجیرە کێشە و ئابڕووچونە دەگەرێتەوە کە لەو دەزگایەدا روویدا.

گرینیل به‌یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا داده‌نرێت، كه‌ سه‌رسه‌ختانه‌ پاڵپشتی تره‌مپ ده‌كات، هاوكات به‌یه‌كێك له‌ نه‌یاره‌كانی ئێران له‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا داده‌نرێت.

ڕ . ج