شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نییه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ به‌غدا هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه، چونكه ئه‌وله‌ویه‌تی كاری حكومه‌تی هه‌رێم دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانه".
جوتیار عادل وتیشی، ئه‌وان نیه‌تباشی خۆیان بۆ به‌غدا له‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنێكه‌وه نیشانداوه، هیواداریشبوو به‌غدا پابه‌ندبوونی خۆی به‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژۆیكردووه بسه‌لمێنێت.
ئه‌و وتانه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه، ده‌نگۆی ئه‌وه له‌ئارادابوو به‌غدا موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ڕاگرتبێت.
ڕ . ج