شارپرێس:
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 59 دۆلار و 28 سه‌نت، هاوكات له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا و به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی چین و وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت.
هاوكات ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی چین ئاشكرایانكرد، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه پاشه‌كشێیه‌كی به‌رچاو له ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.
ڕ . ج