شارپرێس:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌شداریی چه‌ند وه‌زاره‌تێك پلانێك بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند وه‌زاره‌تێك و نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی و نوێنه‌ری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كۆببنه‌وه، هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێوشوێنی تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دابنێن.
هاوكات گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەکان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی خۆپارێزی و پشکنین لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان هەمان ڕێکارەکانی ڕۆژانی پێشووە و هیچ ڕێکارێک بەتەنها تایبەت نیە بە گەشتیارانی وڵاتی ئێران، ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ش له‌كاتێكدایه دوو حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كۆرۆناوه له ئێران تۆماركراوه.
ڕ . ج