شارپرێس:
جێگری دووه‌می سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ داواکارییەک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دەنگدان بە کابینەکەی محەمەد عەلاوی ئاراستەی پەرلەمان نەکراوە.
بەشیر حەداد، جێگری دووه‌می سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "دەبێت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئاگادار بێت، چونكه مامەڵەكردن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان جیاوازە، لەو مامەڵەیەی كە لەگەڵ شیعە و سوننەكان دەیكات، مامەڵەكردن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان مامەڵەكردنە لەگەڵ كیان و نەتەوەیەك، ئێمە كێشەی دیكەمان لەگەڵ بەغدا ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو تایبەتمەندییە بدرێت بە كورد".
وتیشی، وەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان تائێستا بڕیاریان نەداوە كەی كۆبوونەوە دەكرێت، ھەركاتێك عەلاوی پێكھاتەی كابینەكەی پێشكەش كرد، لە ماوەی 48 كاتژمێردا كاتی كۆبوونەوە دیار دەكرێت.
تا ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كاندیدێكی حزبی له‌نێو كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا نه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌وه بوه‌ته خاڵی ناكۆكی نێوان كورد و سوننه له‌گه‌ڵ عه‌لاوی.
ڕ . ج