شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، به بڕیاری وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵات به هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان دراوه كه له داهاتی كاره‌با 8%ی بۆ شاره‌كانی خۆیان خه‌رج بكه‌ن.
ئومێد ئه‌حمه‌د وتەبیژى وەزارەتى کارەبای هەرێم بە شارپرێسى راگەیاند: هه‌موو وه‌زاره‌تێك داهاته‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری كاره‌با ژماره حیسابێكی كردووەته‌وه و هه‌موو به‌ڕێوبه‌رە گشتییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار كه پاره‌ی كاره‌با كۆ ده‌كه‌نه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی پێداون كه له هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌توانن به 8%ی ئەو پاره‌یه پڕۆژه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌و بڕیاره دراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان سوود له داهاتی كاره‌با وه‌ربگرن و هه‌ر كه‌موكوڕییه‌كیشیان هه‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌و پاره‌یەوە چاره‌سه‌ری بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش له مه‌ركه‌زیه‌وه بكرێته لامه‌ركه‌زی و بدرێته پارێزگا و قه‌زاكان.
وتەبێژى وەزارەتى کارەباى هەرێم روونیکشیکردەوە، له‌مڕۆوه هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌توانن ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری كاره‌با جێبه‌جێ بكه‌ن و 8%ی داهاتی كاره‌با بۆخۆیان به‌كار بێنن.