شارپرێس:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت، هیچ حكوومه‌تێك به‌بێ كورد و سوننه سه‌ركه‌وتوو نابێت، بۆیه زه‌حمه‌ته ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بتواندرێت ده‌نگ به كابینه‌ی نوێ بدرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی بەپێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاندوە، "سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لاوی، ڕێككه‌وتنی به‌نه‌هێنی له‌گه‌ڵ شیعه‌كان كردووه، كوتله‌ی سه‌در و عامری پشتگیریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سوننه و كورد نه‌كردووه و تاوه‌كو ڕێككه‌وتن نه‌كرێت، ئێمه‌ش نازانین له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شداری ده‌كه‌ین، یاخود نا و چاوه‌ڕێی سه‌ركردایه‌تیی خۆمان ده‌كه‌ین."
سه‌فار جەختیکردوەتەوە، ئه‌سته‌مه حكومه‌تێك بەبێ پارتی دروست بێت و ده‌نگی پێ بده‌ن، چونكه بەوتەى خۆى ئەوان گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانینن و له هه‌موو عێراق و ئه‌وانه‌ی دیكه هه‌موو هاوپه‌یمانین.
پەرلەمانتارەکەى پارتى باسى لەوە کردوە، عه‌لاوی داوای كردووه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیاره كابینه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام پێویسته پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به 48 سەعات سیڤیی وه‌زیره‌كان پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بیبنن، بۆیه زه‌حمه‌ته بتواندرێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئەحمەد سەفار روونیکردوەتەوە، پێویست بوو عه‌لاوی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ڕێككه‌وتن بكات، به‌ڵام وه‌فدێكی هه‌رێم هاتووه بۆ به‌غدا، هێشتا ڕێككه‌وتن نه‌كراوه و هیچ حكوومه‌تێكیش بەبێ كورد و سوننه سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه ناكرێت له‌خۆڕا وه‌زیر بۆ كورد دیاری بكرێت، با حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆش بێت.
رۆژى سێ شەممەى رابردوو کۆبوونەوەیەکى فراوانى لایەنە کوردییەکان و سوننەکان لە ماڵى محەمەد حەلبوسى کۆبوونەوەو تیایدا لەبارەى بەشداریان لە کابینەکەى عەلاوى گفتوگۆیان کردوە، جەختیان لەسەر بەشدارى هەموو پێکهاتەکان کردوەتەوە لە کابینەکدا.
محەمەد تۆفیق عەلاوى پێشتر ئەوەى راگەیاندوە، کە نایەوێت وەزیرى حزبى و لایەندار لە کابینەکەیدا هەبێت، بەڵام سوونەکان و کورد ئەوە رەتدەکەنەوە.
س.هـ