رووسیا بە فڕۆکەى جۆری "سو-٢٤" پشتیوانی سوپای سوریا دەکات

جیهان

20/02/2020‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییە توندڕەوەکانی سەر بە ئەنقەرە هێرشێکی فراوانیان کردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە شارۆچکەی نەیرەب کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب و بەهۆیەوە سوپای سوریا لە شارۆچکەکە پاشەکشەی کرد، بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریا فرۆکە جەنگییەکانی سوپای رووسیا دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنی هێزە هێرشبەرەکان.


 لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە جۆری "سو-٢٤"  تانکێک و 6 زرێپۆش و 5  ئۆتۆمبێلی سەربازیان تێکشکاندووە.


وەزارەتی بەرگری رووسیا جەختی کردۆتەوە کە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای رووسیا بوونەتە هۆی ئەوەی سوپای سوریا بتوانێت بەسەرکەوتوویی بەرپەرچی هێرشی چەکدارەکان بداتەوە.


لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا چەندین ئامێری سەربازی قورسی سەر بە هێرشبەرەکانی تێکشکاندووە.

وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 

بەپەلە