عێراق گەشتكردنی هاوڵاتیانی بۆ ئێران راگرت

عیراق

20/02/2020‌ 2129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی گەشتكردنی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بۆ ئێران و هەروەها بە پێچەوانەوە.

 بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە واژۆی سجەعفەر سادق عەللاوی لەسەر  بڕیاری راگرتنی گەشتی  هاوڵاتیانی عێراق بۆ ئێران و هەروەها ئێران بۆ عێراق دراوە و هەر هاوڵاتیەكیش لەئێرانەوە بگەڕێتەوە بۆماوەی 14 رۆژ دەخرێتە ژێر چاودێری وردی پزیشكیەوە. 
 
رونیشیكردوەوتەوە، ئەمڕۆ لیژنەی قەیرانەكانی سەر بەوەزارەتی تەندروستی كۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجامداوەو تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكاریەكانمان بۆ رێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە كراوە.

لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكە باسلەوەكراوە، بەهۆی ئەوەی ملیۆنان هاوڵاتی ئێران بەبەردەوامی و بەمەبەستی سەردانیكردنی شوێنە ئاینیەكان سەردانی عێراق دەكەن و ناتوانرێت پشكنینی تەواو بۆ سەرجەمیان ئەنجامبدرێت، بۆیە بڕیاردراوە تا كاتێكی نادیار سەردانیكردنی هاوڵاتیانی ئێران بۆ عێراق رابگیرێت و رێگەیان پێنەدرێت.

وەزیری تەندروستی عێراق جەختی لەوەشكردوەوتەوە، بەهەمانشێوە رێگە بەهیچ هاوڵاتیەكی عێراقی نادرێت سەردانی ئێران بكات، هەر هاوڵاتیەكیش كە سەردانی ئێرانی كردبێت، لەكاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماوەی 14 رۆژ دەخرێتە ژێر پشكنینی تەندروستیەوە.