شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت "كابینه‌ی نۆیه‌م نزیكه‌ی (٢٦) ملیار دۆلار قه‌رزی پێشووی ھه‌یه، كه به‌هۆی بڕینی بووجه‌ی هه‌رێم و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش تووشی هه‌رێم بووه".
پێشه‌وا هه‌ورامی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینێكدا ده‌ڵێت "نه‌وتی هه‌رێم مانگانه نزیكه‌ی (٧٥٠) ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه‌و هه‌یه و تا مانگێك پێش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م مانگانه (٣٥٠) ملیون دۆلار له داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی حكومه‌ت كراوه و (٤٠٠$) ملیۆن دۆلار بۆ قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی بووه".
ده‌شڵێت "زۆر كه‌س به‌مه‌به‌ست وا بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه دۆخی دارایی حكومه‌ت باش بووه و بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت خه‌ڵك دامه‌زرێنێت و پرۆژه‌ی زیاتر بكات و ده‌رماڵه زیاد بكات و زۆر پێشنیاری دیكه....، به‌ڵام راستیی دۆخی دارایی ئه‌وه‌یه كه باسكراوه‌و ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری هه‌بێت له‌دۆخی دارایی هه‌رێم كه‌س له‌حكوومه‌ت باشتر له‌دۆخی خه‌ڵك تێناگات".
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامی:
- كابینه‌ی نۆیه‌م نزیكه‌ی (٢٦) ملیار دۆلار قه‌رزی پێشووی ھه‌یه، كه به‌هۆی بڕینی بووجه‌ی هه‌رێم و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش تووشی هه‌رێم بووه.
- نه‌وتی هه‌رێم مانگانه نزیكه‌ی (٧٥٠) ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه‌و هه‌یه و تا مانگێك پێش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م مانگانه (٣٥٠) ملیون دۆلار له داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی حكومه‌ت كراوه و (٤٠٠$) ملیۆن دۆلار بۆ قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی بووه.
-دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌م مه‌بله‌غی (٣٥٠$) ملیۆن دۆلاره مانگ به مانگ كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ (٢٩٥$) ملیۆن دۆلار واتا له هه‌ر مانگێك (٥٥$) ملیۆن دۆلار كه‌متره له جاران.
- حكومه‌ت مانگانه ته‌نیا بۆ مووچه پێویستی به (٧٥٧$) ملیۆن دۆلاره، له به‌غدا (٤٥٢) ملیارد دینار دێت واتا ده‌كاته (٣٨٣$) ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها (٢٩٥$) ملیۆن دۆلار له داھاتی نه‌وت دێت واتا سه‌رجه‌می گشتی (٦٧٨$) ملیۆن دۆلار دێت كه به‌شی مووچه ناكات، ناچار حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی ناوخۆی نزیكی (١٠٠) ملیارد دینار بۆ مووچه خه‌رج ده‌كات.
- له‌م شه‌ش مانگه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی ناوخۆی له (١٥٠) ملیارد دینار گه‌یاندۆته (٣٠٠) ملیارد دینار ئه‌ویش به رێگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی گومركه‌كان و باجی كۆمپانیا گه‌وره‌كان.
- به‌و زیادكردنه‌ی داهات توانراوه جوڵه‌یه‌ك به هه‌ندێ پرۆژه بكرێت و كه‌می گوژمه‌ی پێویست بۆ مووچه پڕبكرێته‌وه.
- كاره‌بای كوردستان مانگانه پێویستی به (٨٥$) ملیۆن دۆلاره، (٦٠$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌بایه وه‌ك (ماس، كار و قه‌یوان .... هتد). (٢٠$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی سوته‌مه‌نییه، (٥$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی ته‌شغیلیه.
له پاره‌ی كاره‌با ته‌نیا نزیك (٤٠$) ملیۆن دۆلار له به‌كاربه‌ران وه‌ك هاوڵاتی و بازرگانه‌كان و كارگه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه، واته هه‌رمانگێك حكومه‌ت (٤٥$) ملیۆن دۆلار پاڵپشتی كاره‌با ده‌كات.
- به‌گشتی حكومه‌ت دوای مووچه‌دان و خه‌رجی كاره‌با و خه‌رجی ته‌شغیلی وه‌زاره‌ته‌كان، مانگانه عه‌جزی هه‌یه، وێرای ئه‌وه‌ش هه‌وڵ دراوه مانگانه به‌شێك له خه‌رجیی پرۆژه‌كان بدات بۆ دروستكردنی جوڵه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان.
زۆر كه‌س به‌مه‌به‌ست وا بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه دۆخی دارایی حكومه‌ت باش بووه و بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت خه‌ڵك دامه‌زرێنێت و پرۆژه‌ی زیاتر بكات و ده‌رماڵه زیاد بكات و زۆر پێشنیاری دیكه....، به‌ڵام راستیی دۆخی دارایی ئه‌وه‌یه كه باسكراوه‌و ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری هه‌بێت له‌دۆخی دارایی هه‌رێم كه‌س له‌حكوومه‌ت باشتر له‌دۆخی خه‌ڵك تێناگات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان