وەزیری بەرگری تورکیا: نامانەوێت لە ئیدلب رووبەڕووی سوپای رووسیا ببینەوە

جیهان

21/02/2020‌ 940 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
خەلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی نایەوێت لە ئیدلب لەگەڵ هێزەکانی سوپای رووسیا بکەونە شەڕەوە.

ئاکار لەمیانی لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا گوتوویەتی " سوپای تورکیا نایەوێت لە ئیدلب لەگەڵ هێزەکانی رووسیا بکەونە شەڕەوە بەڵکو تەنیا هێزەکانی سوپای سوریا بەئامانج دەگرن ، ئەویش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمدواییەی رژێمی سوریا بۆسەر سەربازە تورکەکان لە ئیدلب ". 

ئاکار باسی لەوە کردووە کە وڵاتەکەی دەست دەکات بە کاراکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئێس-٤٠٠"ی رووسی، هەروەک گوتویەتی دەکرێت تورکیا سیستەمی پاتریۆتی ئەمەریکیش بەکاربهێنێت . 

هەر لەوچوارچێوەیەدا پێگەی "بلوومبێرگ"ی ئەمەریکی بەپشتبەستن بەقسەی بەرپرسێکی باڵای تورکی باسی لەوە کردووە کە تورکیا بۆ ڕووبەرووبونەوەی فرۆکەکانی رووسیا داوای سیستەمی پاتریۆتی لە ئەمەریکا کردووە.

 ئاژانسەکە باسی لەوە کردووە کە تورکیا داوای دوو سیستەمی پاتریۆتی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووە بۆئەوەی لە سنوورەکانی باشووری تورکیای جێگیر بکات و لەئەگەری هەر هیرشێکی تۆڵەکردنەوە لە هێزەکانی سوریا بەکاری بهێنێت.

بەقسەی سەرچاوە تورکییەکە ئەگەر بێت و ئەو سیستەمە دژە ئاسمانییە ئەمەریکییە لە ویلایەتی هاتای باشووری تورکیا جیگیر بکرێن  ئەوە فرۆکەکانی تورکیا لە جۆری "ئێف-١٦" دەتوانن لەناو خاکی تورکیا ‌گورزی ئاسمانی لە سورپای سوریا بوەشێنن. 

وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی