چۆن دەكرێت ئەردۆغان لە سوریا ڕاوەستێنرێت؟

مەلەفی تایبەت

22/02/2020‌ 1160 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (فزغلیاد) بڵاوكراوەتەوە دەربارەی چۆنییەتی رەفتاركردنی خێرای دیمەشق دژی داگیركاریەكانی ئەردۆغان لە سوریا.

بەپێی راپۆرتەكە، مادام ئەردۆغان پشتیوانی تیرۆریستەكان دەكات، لە بەرانبەردا پێویستە سەركرایەتی سوریا پشتیوانی ماركسییەكان لە توركیا بكات و لەگەڵ كوردەكانیشدا رێكبكەوێت، ئەگەرنا دۆخەكە بە شێوەیەكی زۆر خراپ كۆتایی پێدێت، ئەمەش قسەی بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستە (سیمون بگداسارۆف)، لە كۆمێنێكیدا سەبارەت بەلێدوانەكانی ئەردۆغان بەوەی وتوویەتی پرۆسەی نوێی سەربازی دژی سوپای سوریا لە ئیدلب تەنیا پەیوەندی بە كاتەوە هەیە.

بگداسارۆف داوا دەكات بابەتیانە لە كێشەكان بڕوانن، سوپای سوریا توانای رووبەرووبوونەوەی توركیای نییە، ئەمە روون و ئاشكرایە لەبەر ئەوە، لەسەر روسیا پێویستە بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە ململانێكەوە تێوەنەگلێ، دیمەشق ناچار بكات رێككەوتن لەگەڵ هێزە ماركسییەكاندا بكات، یەكەم و لە پێشەوەی هەموشیان پێكهاتەی كوردی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی بۆچوونی بگداسارۆف، زۆر پێویستە فەیلەقێكی كوردی جیا وەك بەشێك لە سوپای سوریا پێكبهێنرێت، دیارە كوردەكان لە مێژە ئەم بیرۆكەیەیان خستووەتەڕوو، ئەمەش بە شێوەیەكی بەرچاو توانای هێزە سەربازییەكانی سوریا زیاد دەكات، بەلای كەمەوە لەسەر زەوی.

بگداسارۆف دەڵێت: لە دیدی سەربازی و سیاسییەوە، پێویستە سوریا داوای گەڕانەوەی لیوای ئەسكەندەرون بكات، كە لە ساڵی 1939 ەوە توركیا بە نایاسایی دەستی بەسەردا گرتووە. 

ئەو دەشڵێت: پێویستە دیمەشق داوای ئەم ناوچەیە بكاتەوە، لە نێویاندا شاری ئەنتاكیە، ئەم هەنگاوەش ژمارەیەكی زۆر لە سوریەكان تووشی شۆك دەكات، لە نێویاندا بەرهەلستكارەكان و رەگەزێكی بنەرەتییە لە نەتەوەی سوریدا.

هەنگاوی دووەم، مادام ئەردۆغان پشتیوانی تیرۆریستەكان دەكات، دەكرێت سەركردایەتی سوریا لە بەرانبەردا جارێكی تر پشتیوانی كۆمەلەی ماركسیە-لینینیە راسترەوەكانی توركیا بكات، وەك پێش ساڵانی 1998 .

بەبۆچوونی ناویراو، ئەو كۆمەڵانە ژمارەیان زۆر نییە، لە نێوان 9 بۆ 12 كۆمەڵەدان، بەڵام دەكرێت كاری زۆر گرنك ئەنجامبدەن، لەسەر حكومەتی سوریا پێویستە بە ئاشكرا رایبگەیەنێت دەستیكردووە بە پەیوەندی توندوتۆڵ لەگەڵ پارتی كریكارانی كوردستان و سەركردەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی سوریا، كە ئەگەر بێت و ئەم رێكارانە نەگیرێنە بەر، پێدەچێ دۆخەكان لە سوریا بە خراپی كۆتاییان پێ بێت، بۆ نموونە، داگیر كردنی حەلەب لەلایەن ئەردۆغانەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا