خنكاندنی روسیا بەسزاكان.. هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر مۆسكۆدا

مەلەفی تایبەت

22/02/2020‌ 2050 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی هەڵەكانی سیاسییەكی ئەڵمانی ئاست بەرز لەپرسی ئیدلبی سوریا و قۆستنەوەی شەپۆلەكانی دژە روسیا لە رۆژئاوا.

بەپێی راپۆرتەكە، لەگەڵ ئەوەی هەندێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی ئەوروپا هۆشداری ئەوە دەدەن روسیا ئیستفزاز نەكرێت لەمانۆڕەكانی ناتۆ لە نزیك سنوورەكانی بەهۆی 75ەمین ساڵیادی سەركەوتن بەسەر نازیەتدا، كەچی هەندێكی تریان هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ دەكەن بەسەر مۆسكۆدا، وەك وەڵامدانەوەیەك لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر خەڵكی مەدەنی لە پارێزگای ئیدلبی سوریا.

ئەوەشی دەستپێشخەری سزا نوێیەكان دەكات، (نۆربەرت رۆتگن)ی سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەیە لە (بۆندستاگ).

كێشەكە لەوەدایە، كە رۆتگن چاوی لە پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی دیموكراتی مەسیحییە، دوای ئەوەی شوێنگەرەوەكەی مێركڵ (كرامب –كارنباور) هەفتەی رابردوو دەستی لەو پۆستە كێشایەوە، هەروەها ئەگەر بێت و رۆتگن لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی داهاتوو لە 2021 سەركەوتوو بێت، خۆی بۆ پۆستی راوێژكار كاندید دەكات.

ڕوون و ئاشكراشە پێداویستی بەدەستهێنانی خاڵی سیاسی و رقلێبوونەوەی روس لەرۆژئاوا، بابەتێكە بەدەستهێنانی ئەو خاڵانە ئاسان دەكات.

لەو بارەیەوە، ڕاگری كۆلیجی زانستە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان لە زانكۆی دارایی سەر بە حكومەتی روسیا ئەلیسكەندەر شاتیلۆف دەڵێت: لە راستیدا سیاسەتی دژە روسیا پێوەرێكی سەرەكییە، بۆ هەر یەك لە ئەمریكا و شوێنكەوتوەكانی، لەوانە ئەڵمانیا تا ڕادەیەكی دوور. 

هەروەها دەڵێت: لەگەڵ ئەو هەموو سەربەخۆیی و سەروەریەی ئەم دەوڵەتە هەیەتی، كەچی سیاسییەكانی ئەڵمانیا چاودێرییەكی توندیان لەسەرە لەلایەن ئەڵمانیاوە و ئەوانیش بەم ئاراستەیە هەنگاو دەنێن.

هەرچی توێژەری سیاسی (ئەلیسكەندر عسافوف) ە، وای دەبینێت نوێنەرەكەی (بۆندستاگ) تێگەیشتنی تەواوی نییە دەربارەی رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام هەستكردنێكی تەواوەتی هەیە بەوەی كۆدەنگییەكی رۆژئاوایی دژی روسیا هەیە.

لەبەرئەوەشی رۆتگن سیاسییە (خەڵكی سیاسیش خۆی وێنە بۆ خۆی دیاریدەكات، بەتایبەتیش ئەگەر چاوی لە پۆستێكی گەورە بێت)، بۆیە بریایداوە لەگەڵ ئەو كۆدەنگییە بێت، كە دژی روسیایە، ئەمەش لە راستیدا، هەوڵی بەدەست هێنانی رەزامەندی ئەمریكایە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا