كوردو حكومەتی ئایندەی عێراق

ڕاپۆرت

22/02/2020‌ 1319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوردەكانی عێراق بە ئاگادارییەوە چاودێری خۆپیشاندانە فراوانەكان‌و رووداوەكانی ئەم چەند مانگەی رابردوو دەكەن‌و فۆكەسیان خستووەتە سەر بەغدا و پارێزگاكانی باشوور، دۆخی هەرێمەكەشیان، كە جۆرێك لە خۆبەڕێوەبەرییە، بەرێژەیی باشترە لە ژێر سایەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی.

هەرچەندە عادل عەبدولمەهدی هاوپەیمانێكی كۆنی كوردە، لەدوای نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی هاتە سەر دەسەڵات، ئەوانی ئێش ئەو رووبەرووبوونەوەی سیاسیان لەگەڵ هەرێم هەبوو، فشاری ئابووریان لە دژ بە كاردەهێنان، هەندێك جاریش سەربازی، ئەمەش وای كرد هەرێم بەكێشەیەكی ئابووری سەختدا تێپەڕێت، لەگەڵ ئەوەی خۆپیشانەكان لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە لە ناوچەكانی شیعە نشین دەستی پێكردووە، بەڵام بە روونی سیمای نیشتمانی پێوە دیارە بە بەرز كردنەوەی دروشمی (نیشتمانمان دەوێت)، تائیفییەتی تێدا رەتكراوەتەوەو دژی گەندەڵی و پرۆسە سیاسییەكەیەتی. 

لە رووی دەسكەوتی سیاسییەوە، خۆپیشاندانەكان تەنیا دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی لێبەدەستهاتووە، ئەمەش دوای داواكاری مەرجەعییەتی ئایینی شیعەكان و راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوی بە پێكهێنانی حكومەت، ئەویش پەیمانی ئەوەی داوە پێكهێنانی حكومەتەكەی بە دوور بێت لە بەش بەشێنەی تائیفی‌و سیاسی، بەڵام پەیمانەكەی واقیعی نییە، بەوەی خۆشی لە رەحمی ئەو بەش بەشێنەوە هاتووە، نەك لەبنەما نوێیەكانی ئەوەی خۆپیشاندانەكان دەیانەوێت دروستی بكەن، بۆیە دەبینین حكومەتەكەی رووبەرووی ئاڵۆزییەكانی دۆخی سیاسی تائیفی دەبێتەوە، بەتایبەتیش بەرانبەر بەكورد.

بەبێ پێناسەكردنێكی روون بۆ بیرۆكەی نیشتمانی كۆكەرەوە، كە خۆپیشاندەران بە سۆزداری زیندویان كردەوە، بەڵام بەبێ میتۆدێكی پراكتیكی بۆ جێبەجێكردنی و بەبێ بەرنامەیەكی دیاریكراو بۆ رەفتاركردن لەگەڵ جومگەكانی بەش بەشێنەی سیاسی، دیارە پێشبینی ئەوە دەكرێت ئەمە لەگەڵ تایبەتمەندی كورددا پێكدا بدەن، ئەو تایبەتمەندییەی لە سەرەتای پێكهاتنی حكومەتی نوێی عێاقەوە پێش 100 ساڵ بوونی هەیە. 

زۆبەی كات بە شێوەیەكی نا ورد تەماشای شوناسی كورد كراوە، كاتێك دەچێتە نێو پۆلێن كردنی تائیفییەوە لە عێراق و حیزبە سیاسیەكانی كورد بەشداری لە گەمەی سیاسیی عێراقدا دەكەن بە گوێرەی رێسا تائیفییەكان، بەڵام پرسی كورد لە راستیدا پرسێكی نەتەوەییە. ئەگەر بێت و دەستووری عێراقی دانی بە سیستەمی فیدراڵیدا نابێت هەرێمی كوردستانی بە فەرمی ناساندبێت و خۆبەڕێوەبەری پێ بەخشیبێت، بەڵام هەرگیر دەستبەرداری خەونی جیابوونەوە نەبوون بە دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ. 

لەبەرانبەردا، زۆربەی عەربەكانی عێراق ئاسودە نین بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ كورد، بڕوایان وایە سیستەمی پشك پشكێنە دەسكەوتی زۆری بۆ حیزبە كوردییەكانە لە درامەتی نەوت، كە لە باشووردا فۆكەسی خراوەتە سەر، بەوەی هەرێمی كوردستان نەوتی ژێر خاكەكەی هەناردە دەكات دوور لە كۆنترۆڵی راستەوخۆی بەغدا. 

لەبەرئەوە جوڵانەوە توڕییەكانی ناوچە شیعییەكان تەنیا بۆسەر حیزبە شیعیەكان نییە، بەڵكو دژی كورد و سونەشە، كەچی ناوچەكانی رووبەرووبوونەوەو سروشتی دابەش كردنی هێزەكان وای كردووە لەسەر گۆڕەپانە گشتییەكە سیمایەكی (شیعی-شیعی) هەبێت.

هەرچی جەماوەری كوردستانە، كە لەچەند ساڵی رابردوودا دژی دۆخی ئابووری خۆپیشاندانیان ساز كرد، ئەوانیش بە ئاگاییەوە رەفتار دەكەن، وەك سەركردەكانی كورد لەئەنجامی ئەوەی لە بەغداو باشوور روودەدەن، بەوەی دوای كێشە ئابوورییەكانی هەرێم روویانداو بووە مایەی كورتهێنان حكومەتی هەرێم لە پێدانی ئەوەی لەسەری بوو بۆ كەرتەكانی گشتی و بۆ ماوەی چەندین ساڵ، كۆتایشی نەهات تەنیا لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی نەبێت.

هەرچی سیاسەتی ئەمریكایە لەسەر پشتیوانی كردنی مانەوەی عێراقی یەكگرتووە، لەگەڵ مانەوەی دۆخی تایبەتی هەرێم، بەڵام یەكدەنگ بوونی هێزە شیعییەكان لە پەرلەمان لە پشت بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق بووە مایەی بژاردەی هەرێمی كوردستان وەك جێگرەوەیەك بۆ دووبارە بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكا و پرسەكە بە خێرایی كۆتایی پێ نایەت‌و پێنوێنی تر بەدەركەوتن بەوەی ئەمریكا بە راستی روەو جێگرەوەی كورد هەنگاو دەنێت، لەگەڵ پلانەكانی بە دروستكردنی بنكەی سەربازی نوێ لە هەرێمی كوردستان، یەكێك لەو بنكانە لە هەڵەبجەی نزیك سنووری ئێران. 

پێدەچێ ئەمەش رووگیری كوردی لێبكەوێتەوە لەگەڵ ئێران، كە پەیوەندییەكی مێژووییان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە، بەڵام دۆخەكە پشت بەهەماهەنگی و لێكتێگەیشتن دەبەستێت لەگەڵ لایەنی ئەمریكی، پێش ئەوەش كورد لێهاتوو بووە لە دامەزراندنی پەیوەندی توندوتۆڵ لەگەڵ هەریەك لە تاران و واشنتۆن.

پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی نەوەیەكی نوێ لە سەركردایەتی كورد لە هەردوو حیزبە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستاندا، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی پۆستەكەی جێهێشت و تەنیا وەك سەرۆكی حیزب مایەوە و رێككەوتنی ئەوە كرا زاواكەی، كە لە هەمان كاتدا برازاشێتێ (نێچیرڤان بارزانی) ببێتە سەرۆكی هەرێم و كوڕەكەشی سەرۆكایەتی حكومەت وەربگرێت، بەڵام حیزبە گەورەكەی تر، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە بەدەست بۆشایی سەرۆكایەتییەوە دەیناڵاند دوای كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، لەم دواییەدا سەركردایەتیەكی هاوبەشی هەڵبژارد، كە خۆی لە كوڕی جەلال، باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی برازایدا بینیوە. 

پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حیزب بە شێوەیەكی گشتی باشە، ئەوان هاوبەشن لە درامەتەكانی هەرێم و ئەو پارەیەی لە حكومەتی ئیتحادیەوە بۆیان تەرخان كراوە.

هەروەك روونە سەركردە نوێیەكان لەهەمان خێزانەكانی پێشوون و رێنماییەكانیان لە رۆژئاواوە وەردەگرن و زمانی ئینگلیزی بەباشی دەزانن، كەچی بەهەمان شێوە ناتوانن بەعەرەبی قسە بكەن، ئێستا لە دانوستاندان لەگەڵ محەمەد عەلاوی و ئاراستەی یەكەم رەتدەكەنەوە، بەوەی رێگەیان لێبگێرێ پۆستەكانی كورد بەگوێرەی سیستەمی بەش بەشێنە نەبێت. 

هەروەها زمانی عەرەبی بەربەست نییە لەبەرانبەر ئەم سەركرە نوێیانە، بەڵكو پشت بەبەدەستهێنانی ئامانجەكانیان دەبەستێ لە گفتوگۆكانیاندا لەگەڵ هێزە دەرەكییەكان نەك سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوە، ئەویش وەك ئەوانی پێش خۆی توانای ئەوەی نییە كارێكی گەورە ئەنجام بدات، وەك یەكخستنی لایەنی عەرەبی عێراق، هەتا ئەوەی سەركەوتوو نەبووە لە گفتوگۆیەكی بەرهەمدار لەگەڵ خۆپیشاندەران، پێش ناچێت لێهاتوو بێت بە ئەنجامدانی كارێكی گەورە و كۆتایی هێنان بە بەش بەشێنەو گەندەڵی، كە خۆپیشاندەران لە پێناویدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

نوسین: رافد الجبوری
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
سەرچاوە: العربی الجدید