ناوی چەند كاندیدێكی كابینەكەی عەلاوی بڵاودەكرێتەوە

عیراق

22/02/2020‌ 2777 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیا عێراقییەكان ناوی چەند كاندیدێكی كابینە وەزارییەكەی محەمەد تۆفیق عەلاویان بڵاوكردەوە، كە بڕیارە بیخاتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.

میدیاكان ئەمڕۆ شەممە ناوی چەند كاندیدێكیان بڵاوكردووەتەوە، كە بەپێی میدیاكان ناوەكان بەشێوەیەكە ساڵح تەمیمی – وەزارەتی دەرەوەو حوسێن چەلەبی – وەزارەتی نەوت‌و ماجید مەهدی حەمتوش – وەزارەتی كارەبا‌و عادل كەریم- وەزارەتی بازرگانی كاندید كراون.

هەروەها هەریەكە لە عەبدول غەنی ئەسەدی – وەزارەتی ناوخۆ، عبود جاید- وەزارەتی تەندروستی، رزگار محەمەد ئەمین- وەزارەتی دادو ئەحمەد رازی – وەزارەتی وەرزش و لاوان، سەلام سمیسم – وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و جومعە عیناد – وەزارەتی بەرگری كاندید كراون.

بڕیارە لەم هەفتەیە محەمەد تۆفیق عەلاوی ناوی كاندیدەكان بداتە ئەنجوومەنی نوێنەران‌و ئەنجوومەنەكەش بۆ متمانەدان بەسەرۆك وەزیران‌و كاندیدەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

هـ ـ ح