گۆڕانكاری لە چاودا نیشانەی چییە؟

تەندروستی

23/02/2020‌ 964 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مرۆڤ كاتێك لە تەمەنی 40 ساڵی نزیك دەبێتەوە، هەندێك گۆڕانكاری ترسناك و شاراوە لە جەستەیدا ڕوودەدەن، كە دەتوانین هەندێكیان لە ڕێگەی چاوەوە ئاشكرا بكەین.

دكتۆر برایان بۆكسێر، پزیشكی تایبەتمەندی چاو لە ئەمریكا دەڵێت: لە تەمەنی 40 ساڵیدا، گۆڕاكاری و لاوازی بینینی چاو بابەتێكی ئاساییە، بەڵام هەندێك جار نیشانەی چەند نەخۆشییەكن، ئەوانیش:

نەخۆشی شەكرە: 
هۆكاری تێكدانی تۆڕی چاوە، پێویستە پشكنینی شەكرەی خوێن بكەیت، هەندێكجار فشاری خوێن وەك نەخۆشی شەكرە خۆی دەردەخات، كە زیان بە دەمارەكانی چاو دەگەێنێت. 

فشاری خوێن كاریگەری لەسەر سوڕی خوێن هەیە لەتۆڕی چاو، كە دەبێتە هۆی لاوازبوونی بینین تەنانەت ئەگەر چاویلكەیش لە چاو بكەیت، هەندێك جاریش دەبێتە هۆی لە دەستدانیی بینایی.

دەركەوتنی ئەڵقەی زەرد لەدەوری چاو: 
ئەم گۆڕانكارییە لە چاودا نیشانەی بەرزی كۆلستڕۆڵە لەخوێندا، كە دەبێتە هۆی نەخۆشی و جەڵتەی دڵ، هەروەها بەرزی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ دەبێتە هۆی دروستبوونی زەرداوی لەسەر یەك لەدەوری پێڵوی چاو.

بینینی خەرمانە: 
ئەگەر كەسێك ئەم خەرمانەیەی لە شوێنێكی تاریكدا بینی، ئەوە مانای ئەوەیە چاوەكانی ئاوی سپییان هەیە، كە نیشانەی كوێربوونە، پێشوتر پێیان وابوو ئەو نەخۆشییە بەهۆی بەروپێشچونی تەمەنەوەیە، بەڵام دەركەوتووە كەسانێك تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، كە تەمەنیان نەگەیشتووە بە چل ساڵ.

وشكبوونەوەی چاو: 
زۆرجار وشك بوونەوەی چاو بەهۆی تەماشاكردنی كۆمپیوتەرەوەیە، یاخود بەهۆی كەمی شێداری و هیلاكبوونی چاوەوەیە، یاخود نیشانەی نەخۆشی شەكرە و غودەی دەرەقییە.

ناڕوونی شتەكان: 
ئەگەر مرۆڤ شتەكانی بە ڕوونی نەبینی، ئەوە بەهۆی ڕزینی ماكولاری بەشی پشتەوەی چاوە، ئەو نەخۆشییە لەتەمەنی سەروو 55 ساڵی ڕوودەدات و زۆرجار دەبێتە هۆی كوێربوون، بۆیە پێویستە لە تەمەنی 40 ساڵییەوە بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و بەردەوام پشكنین بۆ چاو بكرێت

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە