شارپرێس:
لەحاڵەتێكی دەگمەندا و نامۆدا پیاوێكی عێراقی، كە لە چلەكانی تەمەنیدایە ماوەی بیست ساڵە خەوی تامی خەوی نەكردووە .
میدیاكارێكی عێراقی لە قەزای ڕومەیسە پارێزگای موسەننا چاوپێكەوتنی لەگەڵ پیاوێك كردووە، كە نزیكەی بیست ساڵە نەیتوانیوە بخەوێت، كە هۆكارەكەی نە لای خۆی نە لای پزیشكان دیار نییە .
پیاوەكە لەمیانی چاوپێكەوتنەكەدا قسە دەكات و باس لەوە دەكات، كە سەردانی چەندین پزیشكی عێراقی كردووە، بەڵام هیچیان نەیانتوانیوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، تەنانەت پزیشكەكان پێیان وتووە ئەگەر بێت و حاڵەتەكەی بەوشیوەیە بەردەوام بێت ئەوە بەردەو شێت بوون دەچێت.
ئەو كەسە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە بەهۆی ئەو نەخۆشییە نادیارەی خەوی لێزڕاندووە و ناێلێت خەوی لێبكەوێت كێشە و نارەحەتییەكی زۆری بۆ دروست كردووە و نایەڵێت بەشێوەیەكی سرووشتی ئیش و كارەكانی بكات .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی