ترس و تۆقینی سەرنشینانی ناو فرۆكەیەك لە "گەشتی مەرگ"ی نێوان مەغریب و بەلیجكادا

هەمەڕەنگ

23/02/2020‌ 2025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لە گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی شاهانەیی مەغریب، كە بەرەو وڵاتی بەلجیكا بەڕێوەبوو بەهۆی بەركەوتنی بەزریانی "دینیس" تووشی لەرزینەوەیەكی بەهێزی فرۆكەكە بوو، كە بووە هۆی درووستبوونی ترس و تۆقینێكی زۆری سەرنشینەكانی ناو فرۆكەكە . 

ڤیدیۆی فڕۆكەكە بەشێوەیەكی فراوان لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت، كە چۆن لەكاتی لەرزینەوەی فرۆكەكە  لە جۆری "بۆینگ ٧٣٧"  سەرنشینانی ناو فڕۆكەكە ترس و لەرزیان لێدەنیشێت هاوار دەكەن و دەست دەكەن بە نزاكردن، تا ئەوكاتەی فڕۆكەكە بەسەلامەتی و بێ بوونی هیچ پێكرانێك لەڕیزی سەرنشینەكاندا لە فرۆكەخانەی شارلروا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا دەنیشێتەوە . 

لە رۆژانی ١٥ و ١٦ ی شوبات ، زریانی دینیس هەریەك لەبەریتانیا و بەلجیكا و فەڕەنسای گرتەوە . 

زریانەكە زۆرترین زیانی بە بەریتانیا گەیاند بە جۆرێك كۆمپانیا فرۆكەوانییەكانی "بریتیش ئێروایز" و "ئیزی جێت" ژمارەیەك لە گەشتە ئاسمانییەكانیان هەڵوەشاندەوە . 

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی