رێككەوتنێكی نوێ‌ لەنێوان عەلاوی‌و هێزە كوردییەكان

کوردستان

23/02/2020‌ 5962 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی نزیك لەمحەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت رایگەیاند، رێككەوتنێكی نوێ‌ لەنێوان ناوبراو و لایەنە كوردییەكان واژوو دەكرێت.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، رێككەوتنەكە شەوی رابردوو ئەنجامدراوە، بەشێوەیەك عەلاوی بەرێككەوتن رێگە بەلایەنە كوردییەكان دەدات، كاندیدی پۆستە وەزارییەكان دیاری بكەن.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند، تەنیا كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ماوە بۆ گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی‌و بەم نزیكانە ئەو كۆبوونەوەیەش ئەنجامدەدرێت.

لەیەكی ئەم مانگەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپاردووە بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و بڕیارە لەم هەفتە كابینەكەی رابگەیەنێت.

هـ ـ ح

بەپەلە