شارپرێس:
كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی ده‌مامك له چین له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا ته‌واوكرا، ئه‌ویش به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ر كڕینی ده‌مامكی خۆپاراستن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بۆیه‌كه‌مجار له‌په‌كین-ی پایته‌ختی چین كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی "ماسكی خۆپارێزی" له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستكرا، كه كارگه‌كه له‌توانایدایه ڕۆژانه 250 هه‌زار ده‌مامك دروستبكات.
كارگه‌كه له‌سه‌ر ڕوبه‌ری 1070 مه‌تر چوارگۆشه دروستكراوه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردووش‌دا به‌هۆی خواستی زۆر له‌سه‌ر ده‌مامك له‌چین، حكومه‌تی په‌كین له ڕێگه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه‌وه داوای ده‌مامكی ده‌كرد.
ڕ. ج