شارپرێس:
نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو مانگی داهاتوو كاتێك كه‌شووهه‌وا ده‌گۆڕێت عێراق له مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا دورده‌كه‌وێته‌وه، هاوكات سیستمی ته‌ندروستیی عێراق به سیستمێكی به‌هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌سفده‌كات.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له عێراق ڕایگه‌یاند، دوو مانگی دیكه له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا عێراق ده‌چێته قۆناغێكی باشه‌وه بۆ لاوازبوونی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و وڵاته، ئه‌ویش به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌شاره‌كانی عێراق.
نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له عێراق هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی، له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی بۆ گۆڕانی كه‌شووهه‌وا له عێراق ماوه، ده‌بێت ڕێكاری زۆر گرنگ بگیرێته به‌ر.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل پێیوایه ماوه‌ی 40 ساڵه عێراق خاوه‌نی سیستمێكی ته‌ندروستی به‌هێزه له‌نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات توانای عێراق له‌ڕووی پزیشكییه‌وه به "باش" وه‌سفده‌كات.
ڕ. ج