شارپرێس:
سه‌رۆكی چین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین له‌باره‌ی دۆخی ئێستای وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه ڕایگه‌یاند، قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین هێشتا مه‌ترسیدار و ئاڵۆزه.
سه‌رۆكی چین وتیشی، "هه‌وڵه‌كانی چین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی چین، ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین باری نائاسایی پزیشكییه له چین له‌ساڵی 1949وه.
ڕ . ج